وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی سێ هەزار و ٨٣٧ کەس و گیانلەدەستدانی ٧٢ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٨٣٧ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٧٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٤٥٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٢١٥ هەزار و ٧٨٤ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە شەش هەزارو ٦٦٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٥٧ هەزارو ٢١٥ كەسیان چاكبونەتەوە.









