خه‌بات – مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌زانكۆی وتۆرسی ئوسترالیا مایكل نوریس سه‌رۆكی ئینستوتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌له ره‌سه‌نه‌كان باسی له‌مێژوی گه‌لی كورد كرد و گوتی:مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی هیچی له‌مانه‌وه‌ی كێشه‌ی فه‌له‌ستین به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی كه‌متر نیه ”
دكتۆر مایكل نوریس كه به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كوردستانی كردبێ زانیاریه‌كی باشی له‌سه‌ر كورد و كێشه‌ی مێژویی و سیاسی كورد هه‌یه له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا گوتی: ره‌نگه به‌تێپه‌ڕبونی كات كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌بنه‌ره‌تتدا كێشه‌ی خاك نیه به‌ڵكو كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیله كه كێشه‌یه‌كی سیاسیه و هه‌ندێكیش كردویانه‌ته كێشه‌ی دینی “بۆیه ده‌كرێت به‌شتێك كه‌م و زیاد ده‌ره‌نجام عه‌ره‌ب و ئیسرائیل پێكبێن”ئه‌وه جگه له‌وه‌ش ژماره‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان له‌باشترین حاڵه‌تدا ناگاته دوو ملیۆن كه‌س و ئه‌وانی دیكه‌یان بونه‌ته به‌شێك هاوڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌بی یان ئیسرائیل یان ئه‌وروپا و ئه‌مریكا”به‌ڵام كێشه‌ی كورد جیاواز و گه‌وره‌تره”راسته ئێستا كورد وه‌ك ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیان نیه و له‌ملا ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و له‌ولا 24وڵاتی عه‌ره‌بی “به‌ڵام ده‌بێ بزانین كورد نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌سه و به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردو بۆ یه‌كجاریش ئه‌م 40 ملیۆنه دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه كه‌ئه‌وان هاوڵاتی ئێران یان توركیا یان عیراق و سوریان”له‌هه‌ر مناڵێكی كورد بپرسی پێش ئه‌وه‌ی بڵێ من عیراقیم یان ئێرانیم ده‌ڵێ كوردم “ئه‌وه جگه له‌لایه‌نی سایكۆلۆژی و ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌ت و زوڵمه مێژوییه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتوه “بۆیه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد (كه به‌بۆچونی من له‌دروستكردنی ده‌وڵه‌تتدا خۆی ده‌بینێته‌وه)زۆر زه‌حمه‌ته چاوه‌رێی رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌راستی ئارام بكه‌ین.









