نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بڵاوی كرده‌وه‌ ، فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و ئەندازیار محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی كۆبوونه‌وه‌ و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لەسەر هاوکارى و هەماهەنگى زیاتر لە نێوان هەردوو وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى فیدراڵى و وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى هەرێمى کوردستان

نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هەردوولا ڕێککەوتن داواکاریەکانى هەرێمى کوردستان بە نووسراوێکى فەرمى ئاراستەى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى فیدرالى بکرێت بۆ دیراسەتکردن و دواتر جارێكی دیكه‌ هەردوولا لەسەر داواکاریەکان دابنیشن کە بریتین لە بابەتى مافکەوتەى جوتیارانى هەرێم بۆ ساڵانى ڕابردوو و ساغکردنەوەى بەروبومى جووتیارانى هەرێم لە پارێزگاکانى عێراق و هەناردەکردنى بۆ وڵاتانى دەرەوەو بابەتى قەدغەکردنى بەروبوومى دەرەوە لە کاتى پێگەیشتنى بەرووبوومى ناوخۆ و کێشەى زەوى و زارى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم و بابەتى ترى ستراتیژى بۆ پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ.