وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، 523 تووشبووی نوێ و 17 گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا سێ هەزار و 731 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش 523 پشکنینیان ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ دەرچوون، کە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:

هەولێر: 194 تووشبوو
سلێمانی: 129 تووشبوو [31 تووشبوویان لە ئیدارەی گەرمیانن] دهۆک: 189 تووشبوو
هەڵەبجە: 11 تووشبوو

17 تووشبووی دیکەی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە، کە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبووە:
هەولێر: 10 کەس
سلێمانی: 6 کەس
هەڵەبجە: 1 کەس

هاوکات 857 تووشبووش چاکبوونەتەوە، بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
هەولێر: 215 کەس
سلێمانی: 575 کەس لە ماوەی دوو هەفتەدا
ئیدارەی گەرمیان: 36 کەس
هەڵەبجە: 31 کەس

ئاماری گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئێستا بەمشێوەیە:
پشکنینەکان: 276 هەزار و 735 پشکنین
تووشبووان: 24 هەزار و 794 کەس
چاکبووەکان: 14 هەزار و 885 کەس
گیانلەدەستدان: 903 کەس