وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی سێ هەزار و ٩٦٥ کەس و گیانلەدەستدانی ٧٠ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٩٦٥ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٧٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٩٤٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٢٠١ هەزار و ٥٠ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ١٤٣ هەزار و ٣٩٣ کەس چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و ٥٣٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.









