وەیسی سەعید وەیسی
16ی ئابی 1946تەنها رۆژێك نیە بۆ دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەلكو وەرچەرخانێكی مێژوویی و رۆژی گەشانەوەی كوردایەتیە كە بەدامەزراندنی وەك زەروورەتێكی مێژوویی بەسوود وەرگرتن لە بیرو فەلسەفەی پر لەحیكمەتی بارزانی نەمربووە داھێنەروپێشرەوی بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی وخاوەن پرۆژەی سیاسی ھاوچەرخ لەمەیدانی كوردایەتی كەبەرژەوەندی گەلی كوردستانی لەلا لەسەرووی ھەمووشتێكەوەبووە و گۆرانكاری گەورە ی لە خەباتی سیاسی كرد و دۆزی گەلی كوردستانی بردە قۆناغێكی دیكەوە ،بووە حزبی هیوا و ئومێدی كوردستانیان ،نەبەسەركەوتن لەخۆبایی ببێت نەبە نووسشتیش بێ ئومێدبێ.
پارتی لە رۆژی دامەزراندنی یەوە وەك حزبێكی سیاسی دیموكراتی بەسودوەرگرتن لەئیلھام ودنیابینی بارزانی نەمرهەڵگری چەندان خەسلەتی گرنگ ومێژووی بووە كە ھەمووئەمانەش بووینتە فاكتەری سەرەكی بۆ بەهێزی و مانەوەو گەشەكردنی بەجۆرێك بوویتە مالێكی گەورە كەشوێنی ھەموونیشتیمان پەروەرێكی لێ بویتەوە.
چونكەهەمیشە لە ژیانی سیاسی دا پارتی ئامرازێك بوو بو رێكخستن و و یەكخستنی تواناكانی گەلی كوردستان كە ئەمەش وای كردووە زۆرینەی گەلی كوردستان لە ژێر چەتری پارتی دا كۆببێتەوە و داكۆكیكاری راستەقینە بێت لە مافەكانیان وبەرژەوەندی بالای كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی دیكە بووە هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لەسەر كێشەی رەوای گەلی كوردستان بكات كە هەلگیرساندنی هەریەك لە شۆرشی ئەیلوولی مەزن وگولانی پێشكەوتن خواز و بەخشینی هەزاران شەهید وهەڵوێستە پر لە جوامێری وكوردانەكانی سەرۆك مسعود بارزانی باشترین نموونەن بۆ ئەم راستیە ،بۆیەش لەگۆرەپانی سیاسیدابەحزبێكی خاوەن پرەنسیبی نەگۆروبەھای بەرزی نەتەوەی ومرۆیی ناسراوەكەھیچ كات لێیان لانادات .ھەرئەمەشەوای كردوە ھەمیشەدوژمنان كۆسپ وتەگەرە بخەنە سەررێگای، بەڵام هیچ كات كۆلی نەداوە بەسەر گشت بەربەستەكان سەركەوتووە.
جەنابی سەرۆك مسعودبارزانی زۆرجوان لەپێناسەی پارتی دادەفەرمووێت: (پارتی ھەمیشەوەك داربەرووەوایە، نەبەبرین و نەبەسوتاندن كۆتایی نایەت). پارتی هەمیشە لە ژیانی سیاسیدا بەرەیەكی نەتەوەیی و كوردستانی بووە كە بیروبۆچوونی جیاواز لە رووی (ئایین ،نەتەوە،مەزهەب) لە رێكخستنەكانیدا خۆیان بینووە، بەجۆرێك هەرهەموویان بە هێزبوونی خۆیان لە بەهێزی پارتی دا دەبینەوە ئەگەرچی بارزانی نەمر لە ناسكترین قۆناغدا سەركردایەتی شۆرشی كردوە، بەلام توانی سەرجەم پێكهاتە ئایینی ونەتەوەیی ومەزهەبیەكان لە ژێر یەك ئامانج كۆبكاتەوە كە ئەمرۆشی لەگەلدابێت سەرۆك مسعود بارزانی وەك درێژە پێدەری ئەم كاروانە پرشكۆدارە هەمیشە پارێزەری هەموو پێكهاتەكانە لە كوردستان.
پارتی لەژیانی سیاسیداھەمیشەراستگۆبووە لەههر بڕیارێک داوێتی یان لەدهرکردنی ھەر بڕیارێکدا بهشدار بێت، بوێرانه و بهرپرسیارانه، بهرگری لێدهکات. گەرتەنھا ئەنجام دانی پرۆسەریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەنموونەبھێنینەوەئەم راستیەمان بۆبەدیاردەكەوێت كە پارتی وسەرۆك مسعودبارزانی خوڵقێنەری ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان بوون و هەر ئەوان پارێزەر و بەرگریكار بوون لە هەڕەشە و هێڕشەكانی سەر قەوارەی دەستوری ھەرێمی كوردستانیان لەرووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر.
لەئێستاشداكە74سالیادی دامەزراندنی پارتی دەكەینەوە دەبینین كەپارتی هەر پێەنگیدایە لەسەرئاستی كوردستان لەخەباتی سیاسی ودبلۆماسی وھەلبژاردن وئابوریداكەئەمەش ئەوراستیەدەسەلمێنێ كەپارتی رێبواری رێگای راستی كوردایەتییە. لێرەوەش سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو تێكۆشەران ورێبوانی رێبازی بارزانی پیرۆزدەكەین.
سلاو ودروود بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمردامەزرینەری قوتابخانەی كوردایەتی.










