به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م . هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی  قەیران و نەهامەتییەکان بێت لە کوردستان و جیهاندا.

یادی پڕ شکۆی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لە سەر بێت) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٩ ی ذوالحجة ١٤٤١