له‌ بروسكەیه‌كدا هیمداد صه‌باح بیلال، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی پیرۆزبایى له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پیرۆزبای خۆمان له‌سەرۆک و ئەندامان و هه‌وادارانتان ده‌كه‌ین

ده‌قی بروسكه‌كه‌

بۆ بەڕێز مەکتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان

سڵاو و رێز…

به‌بۆنەى ( ٧٤ )ه‌ مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتی دیموکراتی کوردستان جوانترین پیرۆزبایتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ، له‌رێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبای خۆمان بۆ سەرۆک و ئەندامان و هه‌وادارانتان دەنێرین، هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنى برایه‌تى و یه‌كڕێزى خەلک و لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەمان، دووبارە ئه‌م یادەتان لێ پیرۆزدەکەم و هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

هیمداد صباح بلال سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان

15ی ئابی 2020