بەڕێزجەنابی سەرۆک كاک “مەسعود بارزانی
بەڕێزان :گشت ئەندامانی سەرکردایەتی،کادیرو تێکۆشەرانی پارتی دێموکرات
سڵاوی پڕ لە خۆشەویستی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێبێت
بەنوێنەرایەتی گشت سەرکردایەتی و ئەندامان و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان،بەبۆنەی٧٤ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتان .پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی، و گشت ئێوەی نیشتیمانپەروەرلە(پارتی دیمۆکراتی کوردستان)دەکەین
٧٤ساڵ خەباتی پڕ لە هەوراز و نشێو، بینینی دەیان گەلەکۆمەو پیلانی مەترسیداری دوژمنان بە مەبەستی قڕکردنی نەتەوەکەمان، لە لایەن وڵاتانی داگیرکەرەوە ،هەروەها لەو ٧٤ساڵەدا بەرەنگاربوونەوەی چەندین رێژیمی جیاواز لە ئێراقیشدا.ئەمانە هەمووی ئەزموونێکی سەرکەوتووی مانەوەی پارتێکی نەتەوەیی و خۆڕاگر پێشاندەدات، سەڕەڕای ئەو هەموو ڕووداوانەی مێژوو،ئەم پارتە تێکۆشەرە هەر بە چۆکدا نەهاتوو، لە ئێستاشدا بە گەورەترین پارت لە گۆڕەپانی خەباتدادەدرەوشێتەوە.
ئەزموونی خەبات لە پێناوسەربەخۆیی کوردستان، سەرەڕای بوونی ئەو هەموو کۆسپ وتەگەرانە، بوونەتە بەشێک لە کولتوری مێژووی تێکۆشانی پارتە خۆشەویستەکەتان، بە سەرۆکایەتی و لێزانینی ڕێبەری بە توانا کاک مەسعود بارزانی.
هیواخوازین وهەرواش چاوەرێ دەکرێت، کە لەدەستپێکی حەفتاوچوارساڵەی خەبات و تێکۆشانتان،گەرمو گووڕییەکی زیاترلە لایەن جەنابی سەرۆک بارزانی و هاوبیرانی ئەو ڕێبازە پیرۆزە،بدرێت بەخەباتی نەتەوەیی، لە پێناوڕزگاریی یەکجاری گەلەبندەستەکەمان.
جارێکی دیکە یادی ٧٤ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان،لە سەرۆک و سەرکردایەتی،و گشت ئەندام و کادیر و پێشمەرگەکانی پیرۆزبێت.
عارف باوەجانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٣ی گەلاوێژی٢٧٢٠ی کوردی 8/13 /٢٠٢٠ی زاینی