ئەمشەوی هەینی جارێكی تر چەند مووشەكێكی كاتیۆشا ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كرا.
شانەی راگەیاندنی ئاسایشیی عێراق بڵاوی كردەوە ئەمشەو لە ڕێگەی سێ مووشەكی كاتیۆشاوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كراوەتە ئامانج، مووشەكەكان لە دەرەوەی فڕۆكەخانەكەوە كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكیان لێ نەكەوتووەتەوە.
شانەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە لە ناوچەی رەزوانیەی باشووری بەغدای پایتەختی فیدراڵییەوە، مووشەكەكان ئاراستەی فڕۆكەخانەكەی شارەكە كراون.









