فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ئۆتۆمبیڵێكیان لە سنوری ناحیەی بامەڕنی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان كرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە گوندی ئەرەدنا سەر بە ناحیەی بارمەرنێ بۆردومان كرد، بەپێی زانیارییەكان ئەو ئۆتۆمبێلە گەریلاكانی پەكەكە لەنێودا بووە و دوو سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلەكەش گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیش بە سەختی برینداربووە.
ھاوكات شەوی رابردووش فڕۆكە ھەواڵگیریەكانی سوپای توركیا ئۆتۆمبیلێكیان لەسەر شەقامی گشتی لە گوندی رەشانكێ سەر بە ناحیەی زاویتە بۆردومان كرد بەوھۆیەوە سێ سەرنسین گیانی لە دەستدا و یەكێكیش برینداربوو.









