وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا سێ هەزار و 441 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/8/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو سێ هەزار و 441 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 439 کەسیش چاکبوونەتەوە، 57 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 160 هەزار و 436 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 114 هەزار و 541 کەس چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 5888 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.