فلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: له ئێستادا پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌یه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا پێكوته‌كه‌ی په‌سند كردووه.
هه‌روه‌ها پوتین وه‌ك باوه‌ڕبوونێكی گه‌وره به سه‌لامه‌تی پیكوتهكه گوتی: كچه‌كه‌م پێكوته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز پێكوته رووسیه‌كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نیكۆلای گامالیا-ی موسكۆ دوای كه‌متر له‌دوومانگ تاقیكردنه‌وه،گه‌شه‌ی پێدراوه.
هه‌روه‌ها رووسیا هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند: به‌منزیكانه مانگانه به‌هه‌زاران پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن.









