ئەمشەوی دووشەممە  سابیر كوردستانی هونەرمەندی ناوداری كورد بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

سابیر كوردستانی چەند ڕۆژێك لە بەشی چاودێری پزیشكیدا بوو تا ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ست دا.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی  رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە دۆخی تەندروستی هونەرمەندی دیاری کورد سابیر كوردستانی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکچووە و لە نەخۆشخانە خرابووە ژێرچاودێری چڕ، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ دوشەممە 10ی ئاب گیانی سپارد.

کوردستانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، ساڵانێکی زۆر بەبێ دابڕان خزمەتی ھونەری کوردی كرد، خاوەنی چەندین ئەلبومی گۆرانییە و دیارترین گۆرانییەکانی بریتیین لە “لە دوورەوە، من غەریبم، ئەمیرە، پەرێشانم).