بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەكدا ڕایگه‌یاند: لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە و دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە.

ڕاشیگه‌یاند: لە ڕاستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هەر ئەوکاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە ڕاستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەشکراوە کە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .

بەڕێوەبەرایێتی گشتی تەندروستی ھەولێر

۱٠ی ۸ی ۲٠۲٠