قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاریدا له‌ رۆژانی هه‌ینی چه‌ند شوێنێك وه‌ك خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا دابخرێن.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر، ‎له‌ رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه‌ میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده‌، گۆڕەپانی ماتوڕسکیل و پایسکلان، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتوچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه‌.