سکرتاریەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: جەلیل گادانی، ئەندامی  پێشووی رێبەریی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەری دێرینی ئەم حیزبە، بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سکرتاریەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە: “جەلیل گادانی، کە نزیک بە هەفتەیەک بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد”.