وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا وەک خۆی دەبێت و لەنێوان پارێزگاکانی هه‌رێم عیراقیشدا بۆ ماوەی هەفتەیەک بەتەواوی رادەگیرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی ئابی 2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكات نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، 9 بڕیار ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌بێت خاوه‌ن ماركێت و رێستۆرانت و شوێنه‌ گشتییه‌كان پابه‌ند بن به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزا ده‌درێن.
ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: