وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەوڵێر تەرخانکرا.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بە فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی هەولێر تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.