له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته نزیكه‌ى 153 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه 30/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 568 هه‌زار و 37 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات چوار ملیۆن و 498 هه‌زار و 343 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 153 هه‌زار و 840 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو ملیۆن و 245 هه‌زار و 44 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.









