ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان، ١٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “Worldometer” کە زانیاریی نوێکراوەن سەبارەت بە حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوون لە وڵاتان و ھەرێمەکان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، گەیشتووەتە ١٦ ملیۆن و ٢٠ ھەزار و ١٤٩ کەس.
بە پێی ئامارەکان ئەمریکا بە کۆی گشتی چوار ملیۆن و ٢٦٤ ھەزار و ٦٨٩ تووشبووی کۆرۆنا، لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە دایە کە زۆرترین ژمارەی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە.









