ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، بە تایبەتی لە بواری ئالوگۆڕی بازرگانی.
هەروەها جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیکردنی هەردوولا کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا بۆچوونی هاوبەشیان هەبوو لەسەر ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندیی ھەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە.









