ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای دیداری لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی كردەوە كە ئێران دراوسێیەكی گرنگە و هاوكارییەكانیان لەیاد ناكەن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان بەست و تیایدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند له هه‌رێمی كوردستاندا به بایه‌خی زۆره‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دراوسێكان ده‌ڕوانن، ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش دراوسێیه‌كی گرنگه، هه‌رێمی كوردستان هیچ كات هاوكاریی ئێران له رۆژگاره سه‌خته‌كان له یاد ناكات.
گوتیشی “ئێران هه‌میشه وه‌ك دۆست و دراوسێ له هه‌موو قۆناغه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه. ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دراوسێیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێویستییه‌كی له پێش و زۆر گرنگه”.
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان هەروەها گوتی “وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كی دێرین و مێژوویی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری جموجۆڵێكی فراوانی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هه‌یه، فراوانكردنی هاوكاری و هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌و بوارانه‌دا كه پێویست و جێی بایه‌خی هه‌ردوولان و خواستێكی به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌میشه كارمان له‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین”.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی لەگەڵ جەواد زەریفدا باسیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی كردووە، به تایبه‌ت له بواری ئابووریدا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هاتووچۆی ده‌روازه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنیەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه و ئه‌زموونی ئێران له‌و باره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێكی دیكه كه جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان بوون.









