وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،”لە 24 كاتژمێری رابردودا 2310 كەس توشی كۆرۆنا بون، بەوەش ژمارەی توشبوانی پەتاكە گەیشتوەتە 92530 كەس.

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردودا 2036 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە كە 128 كەسیان لە هەرێمی كوردستان بون، هاوكات 15737 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و 2310 كەس توشی كۆرۆنا بون كە 142 كەسیان لە هەرێم بون.

راشیگەیاندوە، لە دوێنێوە 90 هاوڵاتی توشبوی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە كە 11 كەسیان خەڵكی هەرێم بون.

ئاشكراشیكردوە، تا ئێستا لەسەرتاسەری عێراق 92530 كەس توشی كۆرۆنا بون لەو ژمارەیەش 65.4% كە دەكاتە 60528 هاوڵاتی چاكبونەتەوە و 3781 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.