سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار رایگەیاند، سێ موشەکی جۆری کاتیۆشا لە نزیک باڵیۆزخانەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە و شوێنی هەڵدانی موشەکەکان تائێستا دیارنیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاند، سێ موشەکی کاتیۆشا لە گۆڕەپانی “ترابية” لە نزیک باڵیۆزخانەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەناوچەی سەوز بەغدا کەوتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تائێستا ئەو شوێنە دیارینەکراوە کە موشەکاکانی لێوە ئاڕاستەکراوە.










