بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین وێستگەی کارەبای هەڵمی لە خەبات بەگەڕخرا و تێیدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، سەرەڕای دۆخە سەختەکان، ئێمە لە خزمەت ناوەستین.
لە میانی وەگەڕخستنی وێستگەکە مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دیسان لێره ئاماده‌بووین بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات، كه لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای پۆسكۆ و KNOC كۆری جێبه‌جێ كراوه، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه و 10%ی رێژه‌ی كاره‌با زیاد ده‌كات. ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور ده‌كه‌م و هیوادارم به‌یه‌كه‌وه پرۆژه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌وه دووه‌م پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌ین و وه‌گه‌ڕیده‌خه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌یه، ئێمه به‌رده‌وامین له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و به‌ڵێنه‌كانمان به‌جێ ده‌گه‌یەنین.
سەرۆکی حکومەت دوپاتیکردەوە، وێستگه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده له خه‌باته، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت، به‌ڵام نه كۆمپانیاكان و نە حكومه‌تیش له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناوەستن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمه له حكومه‌ت داوامان له وه‌زاره‌تی كاره‌با كردووه پێداچوونه‌وه‌ی بە تۆڕه گشتییەکان بکات سەبارەت بە به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و به‌كارهێنانیش، ئه‌ركی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر هاووڵاتیان. راسته هاووڵاتیان خاوه‌ن مافن، به‌ڵام ئه‌ركیشیان هه‌یه، یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه به فیڕۆنه‌دانی كاره‌بایه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێك كاره‌با به‌كاربهێنین دڵنیام ئه‌نجامی باشی ده‌بێت.
سەرۆکی حکومەت لە درێژەی قسەکانی گووتی، لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان، پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به گاز ده‌به‌ستین، بۆیه هه‌وڵمانداوه به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌كاربهێنرێت.








