وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 11 هەزار و 154 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، پشکنینی دوو هەزار و 312 کەسیان پۆزەتیڤ بوون؛ هەزار و 645 تووشبووی دیکەش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە و 95 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ 24 کاژێری رابردوو، لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
تووشبووان کە ژمارەیان دوو هەزار و 312 کەسە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
بەغدا: 745 تووشبوو
بابل: 200 تووشبوو
نەجەف: 188 تووشبوو
بەسرە: 164 تووشبوو
سلێمانی: 155 تووشبوو
زیقار: 144 تووشبوو
واست: 134 تووشبوو
کەربەلا: 119 تووشبوو
هەولێر: 104 تووشبوو
کەرکووک: 86 تووشبوو
دیوانیە: 84 تووشبوو
سەلاحەددین: 55 تووشبوو
دیالە: 51 تووشبوو
موسەنا: 29 تووشبوو
میسان: 23 تووشبوو
ئەنبار: 13 تووشبوو
نەینەوا: 13 تووشبوو
دهۆک: 5 تووشبوو
ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان 95 کەسە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
بەغدا: 29 کەس
زیقار: 14 کەس
بەسرە: 13 کەس
دیوانیە: 7 کەس
سلێمانی: 6 کەس
کەرکووک: 5 کەس
واست: 4 کەس
میسان: 3 کەس
بابل: 3 کەس
نەجەف: 3 کەس
کەربەلا: 3 کەس
سەلاحەددین: 3 کەس
هەولێر: 1 کەس
دیالە: 1 کەس










