ئەمڕۆ شەممە ١١ی تەموز تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لەسەرتاسەری هەرێم بە بەشداری ١٤٤ ھەزار و ١٤٢ قوتابی دەستیپێکرد.
ژمارەی قوتابی پارێزگاکانی هەرێم، هەولێر ٥١ هەزارو ٤٥٣ قوتابی ، لە سلێمانی ٤٠ هەزارو ٤٠٥ ، لە دهۆک ٤٢ هەزارو ٩٦٥ ، لە هەڵەبجەش ٢ هەزارو ٣٦٦ قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
تاقیکردنەوەکان کە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەستی پێکرد لە هەلومەرجێکی تەواو جیاواز بە بەراورد بە ساڵای رابردوو بەڕێوە دەچێت، قوتابیان بەکەمامەوە تاقیکردنەوە دەکەن و زۆریشیان دەستکێشیش لەدەستدەکەن، هەروەها کورسیەکان دوورن لە یەکتریەوە.









