وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو هەزار و 848 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 78 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە. بەوەیش کۆی گشتیی گیانلەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتە دوو هەزار و 960 کەس.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، 12 هەزار و 54 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و تووشبووەکان بە گوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرەن:
بەغدا: 957 تووشبوو
نەجەف: 194 تووشبوو
سلێمانی: 189 تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)
هەولێر: 106 تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)
دهۆک: سێ تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)
کەربەلا: 80 تووشبوو
کەرکووک: 152 تووشبوو
دیالە: 91 تووشبوو
واست: 496 تووشبوو
بەسرە: 122 تووشبوو
میسان: 76 تووشبوو
بابل: 91 تووشبوو
دیوانیە: 91 تووشبوو
زیقار: 78 تووشبوو
ئەنبار: نۆ تووشبوو
موسەنا: 45 تووشبوو
نەینەوا: 23 تووشبوو
سەلاحەدین: 25 تووشبوو
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هەزار و 878 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە لەم پارێزگایانەن:
بەغدا: 532 کەس
نەجەف: 72 کەس
سلێمانی: 10 کەس (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)
هەولێر: 54 کەس (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)
کەربەلا: 114 کەس
کەرکووک: 103 کەس
دیالە: 90 کەس
واست: 152 کەس
بەسرە: 99 کەس
میسان: 211 کەس
بابل: 64 کەس
دیوانیە: 85 کەس
زیقار: 95 کەس
ئەنبار: 24 کەس
موسەنا: 132 کەس
نەینەوا: 25 کەس
سەلاحەدین: 16 کەس
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، 78 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە لەم پارێزگایانەن:
بەغدا: 19 تووشبوو
سلێمانی: هەشت تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)
هەولێر: چوار تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە)
کەربەلا: سێ تووشبوو
کەرکووک: شەش تووشبوو
واست: دوو تووشبوو
بەسرە: نۆ تووشبوو
میسان: سێ تووشبوو
بابل: تووشبوویەک
دیوانیە: پێنج تووشبوو
زیقار: 12 تووشبوو
ئەنبار: تووشبوویەک
نەینەوا: سێ تووشبوو
موسەنا: تووشبوویەک
سەلاحەدین: تووشبوویەک
تاوەکو ئێستا لە عێراقدا 72 هەزار و 460 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 41 هەزار و 380 تووشبوو چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 960 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.









