بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد کە سبەی شەممە بەھۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیییەوە، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ھێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی ھەرێمی کوردستان دەوەستێت.

لەمبارەوە کاروان ڕەزا، بەڕێوەبەری گشتیی گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە   ڕایگەیاند: “سبەی شەممە 2020.7.11 تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەست پێ دەکات، بۆیە وەک ساڵانی پێشوو و لەپێناو بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و لەسەر ڕەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان ھێڵی ئینتەرنێت بۆ سێ کاتژمێر دەوەستێت”.

گوتیشی: “وەستان و پچڕانی ھێڵی ئینتەرنێت، تەنھا لە ڕۆژانی شەممە و سێشەممە کە تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ( ٨ – ١١ )ی پێشنیوەڕۆ دەبێت”.

ڕوونیشی کردەوە: “بۆ ئەو مەبەستە تەواوی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار کراونەتەوە و لە ئەگەری پابەندنەبوون بەو بڕیارە، ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبەر دەگیردرێتە بەر”.