وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 170 تووشبووی نوێ تۆماركراون و 103 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوەكەیدا هاتووە، لە 24 كاتژێری رابردوو 11 هەزار و 809 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە كە پشكنینی دوو هەزار و 170 كەسیان پۆزەتیڤ بوون، ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبوون:
(بەغدا: 638، نەجەف: 88، سلێمانی: 208، هەولێر: 57، دهۆك: 29، كەربەلا: 141، كەركوك: 113، دیالە: 86، واست: 137، بەسرە: 131، میسان: 90، بابل: 93، دیوانیە: 145، زیقار: 49، ئەنبار: 22، موسەننا: 100، نەینەوا: 22،
سەلاحەددین: 21).
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، هەزار و 623 كەسی دیكە لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە كە زۆرترینیان لە بەغدان. كۆی ژمارەی چارەسەركراوانیش گەیشتە 39 هەزار و 502 كەس.  كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی كوردستان 69 هەزار و 612 كەسن كە دوو هەزار و 882 كەسیان گیانیان لەدەستداوە ئێستا 27 هەزار و 228 كەسیش ڤایرۆسەكە لە لەشیاندا چالاكە.