خهبات: مەریوان نەقشبەندی:- بەشێك لەهۆزەكانی(زۆلۆ)لەئەفریقیا پرۆسەی هاوسەرگیری(زەواج)بەشێوازێكی زۆر سەیر ئەنجام ئەدەن”لەناو ئەم هۆزەدا هەر پیاوێك دڵی چووە سەر هەر كچێك و دڵنیابوو كەوا شوی نەكردوە و پیاوەكەش ژنی نەبێت ئەوا دەتوانێ بەبێ پرسوڕا و قسەكردن لەگەڵ كچەكە “پەلاماری بدات و بیڕفێنیت”دواتر چەند مانگایەك دەداتە ماڵی كچەكە و هەموشتێك بەم شێوەیە بەئاسایی و بەئاسانی كۆتایی پێدێت و دەبنە ژن و مێرد و كچەكەش مافی رەتكردنەوەی پیاوەكەی نابێت”خاڵی گرنگ لەم پرۆسەیەدا توانای جەستەیی پیاوەكەیە چونكە پێویستە پیاوەكە توانای پەلاماردان و هەڵگرتنی كچەكەی هەبێت هەتا دەیگەیەنێتە ماڵەكەی خۆی كە كوخێكە.لەم مەسەلەیەكدا هیچ كەسێك ناكوژرێت و دوژمنایەتیش دروست نابێت چونكە كلتوری ئەم هۆزە بەم شێوەیە.









