سیستەمی دژەمووشەکیی پاتریۆت هێرشێکی مووشەکیی سەر باڵویزخانەی ئەمریکا، تێک دەشکێنێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2020، مووشەکێک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، کراوە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، سیستەمی دژەمووشەکیی پاتریۆت مووشەکەکەی لە ئاسمانەوە تێک شکاندووە و کەوتووەتە سەر شوقەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک باڵوێزخانەکە.

کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە لەسەر شوقەیەک بووەتە هۆی برینداربوونی منداڵێک و زیانێکی زۆری ماددیش بەر شوقەکە کەوتووە.

بەهۆی ناکارایی هێزە سەبازی و ئەمنییەکانی عێراق، میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام هێرش و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.