گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دواكه‌وتنى مووچەى فه‌رمانبه‌ران بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/7/2020، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات: “ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كه‌ینەوە”.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ده‌شڵێت: “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته ڕاگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15/7/2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە و ده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت”.









