بەپێی ماڵپەرى “Worldometer” كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٢٤ هەزار و ٥٥٩ كەس و شه‌ش مليۆن و ١٦٨ هەزار و ٩٣٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
له كاتێكدا له جیهان چوار ملیۆن و ٣١٧ هه‌زار و ٥١ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه ١١ مليۆن و ١٠ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.










