ئەمڕۆ هەینی دوو هەزار و 312 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران، 102 تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەست دا.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 312 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووە، لەگەڵ گیان لەدەستدانی 102 تووشبووی پەتاكە.
تا ئێستا لە عێراقدا 56 هەزار و 20 تووشبووی پەتای كۆرۆنا بە فەرمی تۆمار كراون، كە 29 هەزار و 600 تووشبوو چاك بوونەتەوە، دوو هەزار و 262 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.









