جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/7/2020، عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى سلێمانی به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه: “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، ئافره‌تێكى دیكه كه ته‌مه‌نى 98 ساڵ بوو و خەڵکی پێنجوێن بوو، دواى تووشبوونى به كۆرۆنا و چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه، گیانى له‌ده‌ست دا”.
لە لایەکی دیکەوە قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، گیانلەدەستدانی گه‌نجێكى تەمەن 34 ساڵی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، كه له ڕه‌گه‌زى نێر بووه.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا له سلێمانى چوار هه‌زار و 410 كه‌ش تووشى كۆرۆنا بوونه، هه‌ر له هه‌مان پارێزگا 179 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.









