ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دە ملیۆن و ٣٥٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دە ملیۆن و ٣٥٩ هەزار و ٥٢٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، له نێویاندا ٥٠٨ هه‌زار و ٢٢٨ مردن هه‌یه، لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٦٣٢ هەزار و ١٩٢ تووشبوو چاکبونەتەوە.
به‌گوێره‌ی داتاسهنتهری جیهانی، زۆرترین ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركراوه، تائێستا دوو ملیۆن و ٦٨١ هەزار و ٨١١ کەس لەم وڵاتە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٢٨ هەزار و ٧٨٣ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە









