سلێمانی ـ بەرهەم شێخ عزەدین:
هونەرمەندی كوردئاشتی گەرمیانی لەهۆڵنداەی بەخەباتی گوت:ئەم كارانەم پرۆژەیەكە لە 15كاری هونەرین بە یەك ستاییل ، كە وەكو ناوەڕوەك لەگەڵ ڕۆژگاری ڕابردوو وە ئێستادا باس لە نەهامەتیەكانی میللەتەكەمان دەكات و ڕەنگ دانەوەی كەلتووری كوردەواری لە ڕەنگ ودەموو چاودا.كارەكان (10*15)سم. دەبێت بە كەرەستەی جیاجیا وە ڕەنگی ئاوی .ئەزموونی ئەو كارانەی ڕابروومە كەلە 2016و پێشتر 15كارم دروست كرد، بەڕاستی جێگای سەرەنج بوو ئەم كارانە، بە تایبەت بەشداریم لە پێشانگای هونەرمەندانی هۆڵەندی كوردی لە شارۆچكەی زەیڤن بێرخن كە كۆمەڵەی كوردی موردایك سەرپەرشتی كرد . سروشتی هۆڵەندا ئەو ڕەنگانەی لام خەمڵاند كە بەو شێوەیە دەریان ببڕم .









