خەبات: نەبەز روستایی:- له شاری تۆرینۆی ئیتاڵی ئارسه‌ر میللۆی به‌رازیلی و هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ یانه‌ی یۆڤنتۆس وه‌كو رێگا خۆشكردنێك بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ی ئیتاڵی. ئه‌م بۆنده بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هاكه‌ی 7 ملیۆن یۆرۆیه بۆ ساڵێك، كه به‌شێكه به ئاڵوگۆڕی بۆندی میرالیم بیانیچ بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌یانه‌ی به‌رشلۆنه.
ئارسه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی یۆڤی بكات، هه‌روه‌ها رۆبێرت فێرناندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی له‌گه‌ڵه كه هاوڕێیه‌كی نزیكیه‌تی و هۆكاری هێنانی ئه‌و بوو بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه له‌ساڵی 2018 له‌یانه‌ی گریمیۆی به‌رازیلی.









