دوو تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، له هه‌ڵه‌بجه و ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/6/2020، كه‌ناڵى (كوردستان 24) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه گیانى له‌ده‌ست دا، كه ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 55 ساڵ بوو.
باس له‌وه‌ش كراوه، هه‌ر ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین گیانى له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا پێنج هه‌زار و 533 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه، 180 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.









