به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر 59 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/6/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، له هه‌ولێر 59 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه، تا ئێستاش 571 تووشبووى كۆرۆنا له هه‌ولێر چاك بوونه‌ته‌وه.









