تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردوو بڵاوكردهوه رایگهیاند (1870) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوه کە بەرزترین رێژەی تووشبونە لەماوەی رابردوودا.
تەندروستی عێراق دهڵێت: زۆرترین هاووڵاتی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە 88 کەسە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 13 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە هەزار و شەش کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێهێشتووە.









