وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستووەتەوە روو، بە مەبەستی خۆپاراستن لە ڤایر‌وسی كۆرۆنا و رێگرتن لە بەریەككەوتنی هاووڵاتییان كە هۆكارە بۆ گواستنەوەی ڤایر‌وسی كۆرۆنا، سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنیان دامەزراند كە تا بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ ئەم سیستەمە كارا دەبێت، داواكاریشە لە هاووڵاتییان کە ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن:
– داواكارى رێگه‌پێدانی پێویسته له حاڵه‌تى زۆر پێویست بێت.
– پێویسته شوفێر و سه‌رنشینان ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنن له كاتى گه‌شت كردن به پێچه‌وانه‌وه رێگایان پێ نادرێت.
– ده‌بێت زانیارییه‌كانى داواكراو به دروستى پربكرێته‌وه و هه‌ر جێوازیه‌ك هه‌بێت له – زانیارییه‌كان رێگه‌پێدانه‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
– ئه‌م رێگه‌پێدانه ئاڵوگورى هێزه ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه كه به رێنمایى و رێكارى تایبه‌ت ئاڵوگوریان پێ ده‌كرێت.
– کاتژمیری کارابوونی رێگەپێدان لە گەیشتنی ئیمیلی رەزامەندی دەست پێدەکات.
بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی رێگە پێدانی ئەلیکترۆنی کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:









