خەبات: نەبەز روستایی:- رۆژنامه‌ی (سپۆرت)ی ئیسپانی چه‌ندین ژماره‌ی سه‌رنج راكێشی ئه‌ستێره‌ی تازه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی (فرانسیسكۆ ترینكاو) بڵاوكرده‌وه كه له‌وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی كاته‌لۆنی ده‌كات. یاریزانی لاو ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆرتینگ براگای پورتوگالی ئاستێكی به‌رزی نمایشكردووه‌و ژماره‌ی نایابی له‌ساڵی 2020 تۆماركردووه به‌ر له‌وه‌ی به‌هۆی كرۆنا خوله‌كانی ئه‌وروپا بووه‌ستێندرێت. یانه‌ی پورتگالی ئامارێكی یاریزانی ناوبراوی له‌م وه‌رزه بڵاوكرده‌وه‌و به‌باشترین ژماره‌ی له‌كاروانی ترینكاو تاكو ئێستا له‌قه‌ڵه‌م دا.
یاریزانی ته‌مه‌ن 20 ساڵ 7 گۆڵی له‌دوای سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه تاكو وه‌ستاندنی خوله‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كرۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌ی براگا تۆماركردووه، به‌مه‌ش گۆڵكاری خولی پورتوگاله له‌ساڵی نوێ،هه‌روه‌ها به‌شداری زۆرترین گۆڵی كردووه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌خولی پورتوگال به 10گۆڵ. هه‌روه‌ها پێویستی به كه‌مترین خوله‌ك بووه بۆ تۆماركردنی گۆڵ له‌خولی پورتوگال كه له‌هه‌ر 65 خوله‌كی یاریكردنیدا گۆڵێكی تۆماركردووه.










