خەبات: نەبەز روستایی:- ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی مارسێلۆ له‌باڵی چه‌پی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاری كۆتایی خۆیدا سه‌باره‌ت به جێهێشتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌ی داهاتوودا.
مارسێلۆ پێگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ده‌ستداوه، له‌دوای هاتنی یاریزانی فه‌ره‌نسی فێرلاند مێندی له‌هاوینی رابردوو.
راپۆرته هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین گه‌وره یانه‌ی ئه‌وروپا لهسهروویان یانه‌ی یۆڤنتۆس ئاره‌زویان گه‌یشتنه به خزمه‌ته‌كانی مارسێلۆ. كچه رۆژنامه‌نووس (تاتیانا مانتۆڤانی) به‌رازیلی كه هه‌واڵه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له (ئهنتراتیڤۆ دی به‌رازیل) بڵاو ده‌كاته‌وه لهلێداوانێكی بۆ رادیۆی ماركا گووتی: مارسێلۆ ده‌یه‌وێت به‌رێگای تایبه‌تی خۆی بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: مارسێلۆ ده‌یه‌وێت خۆی بۆ زێدان بسه‌لمێنێت و رازی بكات كه هێشتا زیندووه‌و هه‌مان یاریزانه كه پێشتر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و یاریكردووه، ئه‌و نایه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێڵێت و ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت.
ریال مه‌درید خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه تاكو له‌هه‌فته‌ی داهاتوو له‌یه‌ك شه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه خولی لالیگا و له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆ له 14ی ئه‌م مانگه رووبه‌ڕووی ئیبار دهببێهوه، كه یه‌كه‌مین یاری زێدانه له‌دوای 3مانگ.