نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵوه‌گه‌ڕی بۆردمانی‌ ئۆردۆگای‌ زێوه‌ له‌لایه‌ن رژێمی‌ لێخراوی‌ به‌عس، تویتێكی‌ بڵاو كرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی‌ حوزه‌یران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، “سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌ به‌رده‌م گیانی شه‌ھیدانی ئۆردۆگای زێوه‌ داده‌نوێنین و ھه‌میشه‌ له‌ یادی ئێمه‌دا زیندوون”.
سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ “به‌ شكۆوه‌ یادی شه‌هیدانی ئۆردۆگای زێوه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌ به‌رده‌م گیانی پاكیان داده‌نوێنین كه‌ 1985/6/9 بوونه‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌عس و ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ، به‌ساڵاچوو، ژن و پیاو شه‌هید و بریندار بوون. ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌ یادی ئێمه‌دا زیندوون”.