كاروان محەمەد سینو

لە 6/3/1974 خواستی دوژمانانی گەڵی كورد و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی زلهێز لە تەرازووی بازرگانی بە گەل و مافەرەواكانی خەڵكی كوردستان هاوسەنك و هاوئاراستەبوون، لەم سەروبەندەدا و لە گەلەكۆمییەكی بێویژدان و نامرۆڤانەدا لە پەراوێزی كۆربەندی رێكخراوی (ئۆپێك)ی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت لەجەزائیر دوژمانان و زلهێز و خۆپەرستان (كە خۆیان بە دۆستی كورد ناساندبوو) رێككەوتنێكی خیانەتكارانەیان ئیمزاكرد كە بە (رێكەوتنی جەزائیر) ناوزەدكرا. رێككەوتنی ئەوان لەسەر خوێن و مافی گەلی كوردستانبوو، ئەگەرچی عێراق (رژێمی بەعس) بەشێكی زۆری خاكی سنووری خۆی لە باشووری رۆژهەڵاتی و نیوەی (چەمی عەرەب –شەت و ل عەرەب) ی لەبەرژەوەندی ئیران لەدەست دا و رژێمی عێراق لە فەلەكی روسیا دەرچوو و خزایە نێو باوەشی ئەمریكا كە دواتر هەر ئەمریكا بووە ئەگەری لەناوچوونی رژێمی بەعس….، هەموو ئەم پیلان و خۆچەماند و لەدەستدانی خاكی عێراق، تەنها لەبەر ئەوەبوو كە بە هەموویان دەست بخەنە قوڕكی شۆڕشی ئەیلوول.. شۆڕی خڵكی كوردستان.. شۆڕشی سەركەوتن و سەرفەرازی. لە ئەنجامدا توانییان بۆ ماوەیەكی كورت (شەش مانگ) شۆڕشی مەزنی ئەیلوول سنووردار بكەن. لەم شەش مانگەدا سەركردایەتی شۆڕش لە خۆرێكخستنەوەدابوون بۆ قۆناغی دووەم لە شۆڕشی ئەیلوول كە دواتر بە (شۆڕشی گوڵان)ناسرا، لە ئەنجامدا لە ژێر چاودێری و رێنمایی جەنابی مستەفا بارزانی و سەركردایەتی راستەوخۆی هەردوو سەركردە سەرۆك مسعود بارزانی و شەهیدی فەرماندە ئیدریس بارزانی لە 10ـی كانوونی یەكەم 1975 بڕیاری دامەزراندنی سەركردایەتی كاتی (القیادە الموقتە) بە ئیمزای سەرۆك مسعود بارزانی ڕاگەینڕا و لە 3/3/1976 لە دەڤەری بادینان سەركردەمەیدانییەكانی شۆڕش فەرمان و رێنماییەكانی جەنابی مستەفابارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی و شەهید ئیدریس بارزانییان جێبەجێ كرد و كەوتنەوە رێكخستن و دابەشكردنی مەفرەزەكانی پێشمەرگە لە سەرانسەری باشوری كوردستان و رێكخستنەوەی جەماوەری دەڤەرەكە. لە شەوی 25/26ی ئایار (گوڵان)ـی 1976 مەفرەزەیەكی پێشمەرگەی پارتی كە بە سەرپەرشتی (سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی) هێڕشێكی جەرگبڕیان كردە سەر بارەگایەكی سوپای عێراق لە (گردی سەڵەوات) و زیانێكی گەورەی گیانی و مالییان لە بارەگاكە دا، بەداخەوە لەم هێڕشە پارتیزانییەدا (سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی) شەهید بوو و دوولە هەڤاڵانی بریندرا بوون، بەم شێوەیە قۆناغی دووەمی شۆڕشی ئەیلوو بە (شۆرشی 26ی گوڵان) ناسرا.
شۆڕش گوڵان وەكو گڕێك لە ژیلەمۆی شۆڕش ئەیلوول هەڵسایەوە و نسكۆی بە رێكەوتنی جەزائیر هێناو دوژمانی خستەوە ترس و دڵەڕاوكێ و رۆژدوای رۆژ شۆڕشی گوڵان پەرەی دەسەند و خاكی كوردستانیان ئازاد دەكرا و دوژمن پاشەكشەی دەكرد.

كارەساتی بۆردومانی ئۆردۆگای زێوە

ماڵ و منداڵانی پێشمەرگەی ئەیلوول و گوڵان لە چەندین ئۆردوگای پەنابەری لە رۆژهەڵاتی كوردستان جێنشین ببوون وەكو ئۆردۆگاكانی (نەلیوانی شنۆ، كانی سپی، دەشتەبێل، نەغەدە، سەردەشت رەبەت، بابەك، مەریوان، كەرماشان، خۆی، جەهروم… هتد) ئۆردۆگای (زێوە) یەكێك بوو لەم ئۆردۆگایانە لە نزیك شاری (ئورمێ)ی رۆژهەڵاتی كوردستان كە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ماڵ و منداڵ و كەسوكاری پێشمەرگەكانی پارتی لێی نیشتەجێ ببوون. رژێمی بەعس ئەم كۆمەڵگا نشینەی كەسوكاری بێ دیفاعی پێشمەرگەی پارتی بە هەل زانی كە كۆمەڵ كوژیان بكات. بۆیە لە بەیانی رۆژی 9/6/1985 كاتژمێر 9:15 هەشت فڕۆكەی رژێمی بەغدا هێڕێكی بێویژدانانەی كردە سەر كۆمەڵگای (زێوە) و بە مووشەك و بۆمبی ناپاڵم و بۆمبی هێشووی و شەستتیر و ..هتد ئەم كۆمەڵگا سڤیل نشینەی بۆردومان كرد، لە ئەگەری ئەم بۆمبە بارانە 150 كەس شەهید بوون و 373 كەس بریندار بوون كە هەموویان ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتەبوون. نیازی رژێمی بەعسی بەغدا جینۆسایدی تەواوی خەڵی ئەم كۆمەڵگەیەبوو بەڵكو چۆك بە شۆڕشی گوڵان دابدات، بەڵام خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان لەپێناوی خاك و نیشتیمان خەونەكانی دوژمنانی لە گۆڕنا و لە ئەنجامدا شۆڕشی گوڵان لە ڕاپەڕینی مەزنی بەهاری ساڵی 1991 سەركەوت و باشوری كوردستان رزگاربوو و بووە خاوەن پەرلەمان و حكوومەت و تەواوی خەڵكی كوردستان بە هەموو نەتەوە و ئاین و ئانزاكانی ئازاد و سەرفراز بوون.
لەیادی 35 ساڵەی بۆردومانكردنی كۆمەڵگای زێوە، هەزار سڵاو لە گیانی پاكی مستەفا بارزانی و شەهیدانی كارەساتی بۆمبەبارانی (زێوە) و هەموو شەهیدانی پارتی و شۆڕش، سڵاو بۆ برینداران و كەسو كاری شەهیدان، ئازادی و سەربەرخۆی یەكجارەكی بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان. لەم بۆنەیەدا وەكو وەفاو یادوەری، ئێمە ناوی شەهیدان بڵاو دەكەینەوە و سەری رێز و نوازشیان بۆ دەنوێنین، بەهەشت دوا ئارامگەیان بێت، هەر سەرفەراز بێت رێبازی بارزانی نەمر و هەر شەكاوەبێت ئاڵای پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر سەركەوتووبێت رێبەر و تەڤگەڕی كوردایەتی سەرۆك مسعود بارزانی.

ناوی شەهیدانی كارەساتی ئۆردۆگای زێوە:

1) شفیق فریق احمد ئەرگوش – مزوری 2) منیجا عبداللە حسین شێخ عمر تاتكەیی –شێروان 3) نرمین حسین سیدۆ فقێ‌ گەردی 4) خەمی ستەفا عەرەب نقشینی گەرد 5) نصراللە یونس خدر زاهر گەردی 6) دیندار نزمی شكری ئەرگوش – مزوری 7) زرار صالح شكری ئەرگوش – مزوری 8) شورش رسول رستم هەولێر 9) مریوان رسول رستم هەولێر10) دلخواز عبداللە قادر صالح رۆژبەیانی 11) غازی حسێن مستەفا كولەكا- شێروانی 12) شێروان حسن حسین كولەكا- شێروانی 13) عوسمان احمد هوند گركالی-شێروانی 14) شریف محمد رەزا صالح رێزان- شێروانی 15) ستی هادی احمد دوسكی 16) رزگار غازی ابراهیم دوسكی 17) خۆشەڤی صارم ملامرعان شێروان – شێروانی 18) نوروز لەزگین حاجی شێخ عمر بیرۆخ – گەردی 19) سیهاد حاجی شێخ عمر بیرۆخ –گەردی 20) مهناز زبیر فقی احمد گەردی 21) سێوێ‌ رەزا قادر گەردی 22) رەمەزان رەزا قادر گەردی 23) سهیلا عمر یوسف گەردی 24) زبیدا عمر یوسف گەردی 25) مستەفا فەرخۆ شێخۆ هەركی 26) حسێن صوفی اسعد هەركی 27) جابر شیمد قادر مزوری 28) لەزگین شیمد قادر مزوری 29) مریم یاسین محمد مزوری 30) ابراهیم ملا سلێمان بنیبیا- شێروانی 31) محبوب ملا وەسمان بنیبیا- شێروانی 32) رێبوار عادل حسن بارزان 33) هشیار جادر حالی شێروانی 34) فقۆ حسن فقۆ محمد مەران-شێروانی 35) بختیار اسعد احمد مەران-شێروانی 36) مغدید ملا تەها گاهیر گەردی 37) صبریا محمد تاهر رشید بیزنور-نێروەیی 38) شڤان اسلام زیاب بێرومانی-نێروەیی 39) لیلا محمد فارس هیتوت 40) بختیار عونی رشید سینیا-نێروەیی 41) تانیا عونی رشید سینیا-نێروەیی 42) زلفیە حبیب بكر سینیا-نێروەیی 43) فاتیما سلیم حمزە سینیا-نێروەیی 44) موید ئیدریس مستەفا سینیا-نێروەیی 45) حنا ادریس مستەفا سینیا-نێروەیی 46) سربست احسان باقی نێروەیی 47) فهیمە حازم توفیق نێروەیی 48) شاكر علی باپیر كانیەلنجی- شێروانی 49) نجات خوشوی علی كانیەلنجی- شێروانی 50) محمود شاهین محمد احمد سندی 51) پیرۆز محمد فقێ‌ بەردری-شێروانی 52) خمێ‌ محمد شێرۆ بەردری-شێروانی 53) هاجر محمد شێرۆ مامیسك-شێروانی 54) بەڕەوان دەسكۆ شاهین مامیسك-شێروانی 55) كتان احمد شێرۆ بەردری-شێروانی 56) شلێر احمد شێرۆ بەردری-شێروانی 57) شكریە فتاح رشید كانیەلنجی- شێروانی 58) لیلا حاجی ابراهیم قادر مامیسك-شێروانی 59) عیسی موسی مامیس مامیسك-شێروانی 60) رعنا محمود علی بێرسیاو-شێروانی 61) مشیر محمد صدیق تاهر سینیا-نێروەیی 62) عەگید قادر تاهر بیرومان –نێروەیی 63) رشید قادر تاهر بیرومان-نێروەیی 64) هوری شێخۆ صوفی چم-شێروانی 65) وسمان محمد وسمان كانیەلنجی- شێروانی 66) عیسی وسمان محمد كانیەلنجی- شێروانی 67) موسی وسمان محمد كانیەلنجی- شێروانی 68) گولێ‌ ملا علی ملا قاسم گەردی 69) نجات حاجی ابراهیم گەردی 70) شیرین میرخان نبی شێروانی 71) نزمی عبدالرحمن نبی شێروانی 72) فاخر حسێن علی زرارا-شێروانی 73) علی صالح محمد دوسكی 74) فیرۆز باپیر احمد دوسكی 75) وهاب سوار حسین دوسكی 76) خدر جنید سلێمان دوسكی 77) سیروان غفور غفور مزوری 78) خلمت غفور غفور مزوری 79) سروان غفور غفور مزوری 80) زین شێخو جندی مزوری 81) خلیل احمد گێندل مزوری 82) شوقی محمد علی سعید مزوری 83) داریا محمد علی سعید مزوری 84) فەیزوللا خمۆ پیرۆ هەركی 85) اسیا خمو پیرو هەركی 86) محمد امین حسین صدیق دێلزی-سوران 87) اسیا محمد سلێمان دێلزی-سوران 88) حلیمە محمد امین حسین دێلزی-سوران 89) كریم محمدامین حسین دێلزی-سوران 90) ریحان محمد امین حسین دێلزی-سوران 91) مندیها صادق شیر ئاغا گەردی 92) بیزار رشید علی سلیم گەردی 93) بسنا رشید علی گەردی 94) دوریا رشید علی گەردی 95) احمد محمد چاوشین شێروانی 96) كاوە علی مستەفا اسماعیل گوران 97) هیوا علی مستەفا اسماعیل گوران 98) اسماعیل صبری هلوی بەرواری 99) شهید محمد تاهر هەركی 100) ناهیدە محمد تاهر هەركی 101) هاشم شمس الدین شهید هەركی 102) محمد یوسف جوهر بەرواری 103) جمیعا سلیم محمد هوستان-بارزان 104) حاجی ملا احمد حسن تاتكەیی –شێروان 105) رحیمە عبداللە حسن مزوری 106) محمد دینۆ علی ئەرگوش – مزوری 107) قدرت شیمد قادر گەردی 108) ئەڤین رشید ناجی بگ گەردی 109) شریف مامند ناجی بگ گەردی 110) شیرین مامند ناجی بگ گەردی 111) صباح مهاجر علی ئەرگوش – مزوری 112) نزمی یاسین احمد سفتی –بلی 113) لیلا مجید حسین تیتان باتوفە- زاخو 114) كشمیر تتر محمد سەردەر-شێروانی 115) حكمت صبری مكائیل گەردی 116) تارق صبری مكائیل گەردی 117) كافیە ابراهیم شێخ عمر كانیەلنجی-شێروانی 118) فتاح صادق احمد عمر سەفتی -بلێ‌ 119) شاخوان رشید ناجی بگ گەردی 120) لیلی حسین احمد دێلزی 121) دسكو محمد علی ئیسقێلی- دولەمەری 122) فریق احمد حمد اسماعیل شیروكی-دولەمەری 123) جیهاد مهدی مەم سینیا-نێروەیی 124) سیهاد مهدی مەم سینیا-نێروەیی 125) شیرین محمد علی اسماعیل سینیا-نێروەیی 126) شكر محی الدین حسام الدین سپێری-نیروە 127) كاوە رەمەزان سلیم حجر گەردی 128) پروین حسن صوفی بابكە-شیروان 129) محمد تەها حمد نبی شێروانی 130) زوزان عیسی یوسف عبداللە دوسكی 131) فارس شكر باقی بێروخ- گەردی 132) محمد صمد حسین مستەفا كولەكا- شێروانی 133) بیلاد حیدر خالد محمد سعید بیروخ- گەردی 134) ایوب عبدالرحمن ملا ابراهیم مەمولا-شیروان 135) ریحان مستەفا قادر دێلزی-سوران 136) نصراللە امین ملا اسعد فەیزواللا بارزان-بەرۆژی 137) كویستان چیچۆ ئالی بازێ‌- بەرۆژی 138) دلۆڤان فتاح عمر بازی – بەرۆژی 139) دلاور فتاح عمر بازێ‌- بەرۆژی 140) ریدوان فتاح عمر بازێ‌- بەرۆژی 141) لیلا فتاح عمر بازێ‌- بەرۆژی 142) هۆزان اسعد مشختی بالندا –بەرۆژی 143) ڤیان اسعد مشختی بالندا –بەرۆژی 144) هیوا اسعد مشختی بالندا –بەرۆژی 145) فایدا مشختی محمد صالح دۆسكی 146) لیلا ملا حسن بەرۆژی 147) مهدی صدیق مستەفا ئاكرەیی 148) نزیرا صالح محمود صالح مزوری 149) بەیبون جوج بردری شێروانی 150) مارچین محمدامین حسین صدیق دێڵزی – سوران.