له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 2 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرویتی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران، خێزانێکی ژن و مێرد کە پیاوێكی تەمەن ٥٥ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٥٥ ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشی ھەیە و ئافرەتەکەش بەرکەوتووی پیاوەکەیە.

دانیشتووی ناو شاری ھەڵەبجەن.

وەزارەتی تەندروستی

8ی حوزەیران 2020