ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستپێشخەرییەكی نوێدا بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ژیانی هاووڵاتییان، هاشتاگی لێم‌‌‌‌_بپرسە# ی بڵاو كردەوە.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) پۆستێكی بە هەردوو شێوەزاری كوردی و كورمانجی، لەگەڵ زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی كردووە، لەسەری نووسیوە “‎هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ ماوه‌یەکی نزیکدا بە ڕێگەی ڤیدیۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک له‌ پرسیاره‌ باوه‌كان بده‌مه‌وه‌”.

مەسرور بارزانی دەستپێشخەرییەكەی بەم هاشتاگە كردووە “لێم‌‌‌‌_بپرسە#” و لەم ڕێگەیەشەوە پرسیارەكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی پێدەگات، دواتر لە ڕێگەی ڤیدیۆوە وەڵامیان دەداتەوە.

له‌ رێگه‌ی په‌یجی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌یسبووك و ئینستاگرام،‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت پرسیار له‌ سه‌رۆك وه‌زیران بكات و وه‌ڵام وه‌ربگرێته‌وه‌.

ktv